دژە هەوکردن و ئازارشکێن: بەهۆی بوونی ماددەی (یوجینۆل) تێیدا، وەک ئازارشکێنێکی سروشتی کاردەکات و بەتایبەت بۆ هێورکردنەوەی ئازاری ددان و هەوکردنی جومگەکان بەکاردێت.
تەندروستی کۆئەندامی هەرس: یارمەتی کەمکردنەوەی غازات، سکچوون، و هەمورکدنەوەی کێشەکانی گەدە دەدات و هەرس باشتر دەکات.
بەهێزکردنی بەرگری لەش: دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانەکان کە خانەکانی لەش لە زیانی تیشکە ئازادەکان دەپارێزن و بەرگری لەش بەهێز دەکەن.
تەندروستی دەم و ددان: یارمەتی کوشتنی باكتریای ناو دەم دەدات، بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت و تەندروستی پووک پارێزراو دەکات.